عێراق

په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی محەمەد (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز کرد.

Sarmand Hameed  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 29.10.2020
په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی محەمەد (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز کرد.

نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستووە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە "باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه‌ بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە".

لە کۆتایی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە "لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تییه‌کان بێت".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın