Zana Natık Kerem
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاند کە ھیچ دیاردەیەکی چەکداریی لە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بوونی نییە.
لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رەتیکردەوە کە دیاردەی چەکداریی لە قەزای شنگال بوونی ھەبێت و گوتی:
"بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، بەردەوامین لە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتننامەی شنگال".
گوتیشی: "لەماوەکانی رابردوودا، سەردانی شنگال-مان کرد، ئەوەیش دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوەی بڵاوبوویەوە کە گوایە گرووپی چەکداری غەیرە سوپای عێراق و پۆلیسی خۆجێی لە قەزاکە بوونی ھەیە و گوتی:
"لە سەردانەکەماندا، چاومان بە دانیشتوانی شنگال کەوت و دڵنیابووین لەوەی کە ئاسایشی قەزاکە تەنھا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەواوە بەڕێوەدەبرێت".