Zana Natık Kerem
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
لە عێراق ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٨٨٧ ھەزار و ٢٩١ حاڵەت و ژمارەی حاڵهتەکانی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە بەرزبووەتەوە بۆ ١٤ ھەزار و ٥٣٥ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٣٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٢٢٥ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٨٨٧ ھەزار و ٢٩١ کەس و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ٥٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨٩ ھەزار و ٤٢٤ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.