Zana Natık Kerem
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
یاسای بوودجەی ٢٠٢١ بە ئامانجی پەسەندکردنی، رەوانەی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرا.
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێکی لەژێر ناوی (پەسەندکردن) ئاراستەی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمارکردووە و تیایدا ھاتووە:
"پشت بەستن بە ماددەی ٧٣ی دەستوور، یاسای بوودجەی ٢٠٢١ کە لەبەراوری ٢٠٢٠/٣/٣١ لە دانیشتنی ژمارە ٤٦ی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگی لەسەردراوە، بۆ ئێوەمان رەوانەکردووە".
یاسای بوودجەی ٢٠٢١ دوای پەسەندکردنی لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمییدا، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.