Nazlı Yüzbaşıoğlu
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "(بێنیامین) ناتانیاهو بكوژی خوێنساردی مۆدێرن، به‌رپرسیاری كوشتنی هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی بێتاوانه".
چاوش‌ئۆغڵو له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له‌باره‌ی توركیا و سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
له په‌یامه‌كه‌یدا چاوش‌ئۆغڵو وێنه‌ی فه‌وزی ئهلجونهیدی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئیسرائیلیه‌وه به چاوبه‌ستراوی ده‌ستگیركراو و بووه یه‌كێك له سمبوله‌كانی به‌رگری قودس، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی فادی ئه‌بو سه‌ڵاح كه خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌تی فه‌ڵه‌ستینیه و به‌شداری له به‌رگری فه‌ڵه‌ستیندا كرد و شه‌هید كرا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "ئه‌و داگیركه‌ره‌ی كه له خه‌ڵكه پاڵكهوتووهكهش ده‌دات، خێرا قسه‌كه‌ی هێنایه سه‌ر خۆی: ناتانیاهو كه تۆپبارانی منداڵانی كهناردهریاكان ده‌كات بكوژی خوێنساردی مۆدێرنه، به‌رپرسیاری كوشتنی هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی بێتاوانه. هه‌رگیز توركیا پاشگه‌زنابێته‌وه تا راستیه‌كان نه‌خاته‌ڕوو".