Özcan Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند "(بینیامین) ناتانیاهو کە بە هۆی لێپێچینەوەکان لە وڵاتەکەی تووشی دەردەسەریی بووە لە هەوڵی ئەوەدایە سەرنجەکان پەرشوبڵاو بکاتەوە، بەڵام بێهودەیە. بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت سیاسەتە داگیرکاریی و ستەمکارییەکانی ئیسرائیل داپۆشێت".
کاڵن لە روونکردنەوەیەکدا کە لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، جەختی لەوەکردووەتەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاهو دیسان بە هۆی ئەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە دەنگی بەرز باسی لە راستییەکان کردووە، زۆر ناڕەحەت بووە.
کاڵن رایگەیاندووە "ناتانیاهو کە بە هۆی لێپێچینەوەکان لە وڵاتەکەی تووشی دەردەسەریی بووە لە هەوڵی ئەوەدایە سەرنجەکان پەرشوبڵاو بکاتەوە، بەڵام بێهودەیە. بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت سیاسەتە داگیرکاریی و ستەمکارییەکانی ئیسرائیل داپۆشێت. ناتوانن سەرکۆمارمان بێدەنگ بکەن".