İlkay Güder,Yıldız Nevin Gündoğmuş
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
نواكشۆت - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند کە له‌باره‌ی قودسه‌وه هه‌رگیز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌یانه پاشه‌كشه ناكه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری مۆریتانیا له‌سه‌ر شه‌ره‌فی محه‌مه‌د ولد عه‌بدولعه‌زیز به‌شداریی له خوانێكدا كرد.
دواتر ئه‌ردۆغان به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و سێنیگال به‌ڕێبكه‌وێت له فڕۆكه‌خانه‌ی نواكشۆت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ولد عه‌بدولعه‌زیزی هاوتایدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی ئه‌نجامدا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆریتانیا نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مۆریتانیا وڵاتی مه‌دره‌سه و زانا و حافز قورئانهكانه و ئه‌وه‌ی زانیوه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ره، به‌و بۆنه‌یه‌وه بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و نه‌ریته ئایینییه، ستایشی گه‌لی مۆریتانیای كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا كه یه‌كه‌م سه‌ركۆماری توركیایه كه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبێت و به سه‌ردانێكی دواكه‌وتوو ناویبرد.
ئه‌ردۆغان له گوته‌كانیدا باسی قودسی كرد و وه‌بیریهێنایه‌وه، ئه‌و شاره له جیهانی مه‌سیحیه‌تیشدا شوێنێكی گرنگه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه كه ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌باته قودس. لای ئێمه گوته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت، "خۆی ده‌یژه‌نێت و خۆشی هه‌ڵده‌په‌ڕێت"، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌مه‌یان بینی، به‌ڵام 128 وڵات دژی ئه‌مریكا وه‌ستانه‌وه. ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ هه‌شت وڵات‌دا كه هێنده‌ی شارۆچكه‌یه‌ك ده‌بن، ته‌نها توانیی شوێنه‌كه به‌جێبهێڵێت. هیچ كاتێك هێز له‌سه‌ر حه‌ق نییه. به‌ڵكو حه‌ق به‌هێزه. له‌وێ ئه‌مه‌مان بینی. له‌باره‌ی قودسه‌وه هه‌رگیز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌مانه پاشه‌كشه ناكه‌ین. قودس پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستینه. ئه‌مه‌شمان راگه‌یاند".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م سه‌ردانه له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ مۆریتانیا، به‌های زۆری هه‌یه و به‌و جۆره ماڵئاوایی له هاوتا مۆریتانییهكهی كرد و به‌ناوی گه‌لی توركه‌وه سوپاسی كرد.