Sefa Şahin
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
لە ھێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی کانی رەش/خواکورک لە باکووری عێراق چوار چەکداری تیرۆریست کوژران.
بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، لەناوبردنی ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لە باکووری عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە درێژەی ھەیە.
لەو چوارچێوەیەدا لە ھێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی کانی رەش/خواکورک لە باکووری عێراق چوار چەکداری تیرۆریست کوژران و ژمارەیەکی زۆر قازیفە لەناوبران.