E,Muhammet Kurşun
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
تاران-AA
جێگری سەرکۆماری ئێران، مەعسومە ئیبتیکار رایگەیاند کە دژی پاراستنی سەرپۆشە بە توندوتیژی لە وڵاتەکەیدا.
جێگری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری خێزان و ژنان، مەعسومە ئیبتیکار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و بیانی دا.
مەعسومە ئیبتیکارئاماژەی بەوەدا کە سەرپۆش لە ئێراندا زۆرەملێیە و گوتی: "دوای شۆڕش بۆ رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی کۆمەڵایەتی و لەسەر خواستی خەڵک ئەمە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە".
جێگری سەرکۆماری ئێران لەسەر دۆسیەی ئەو کەسانەی بە هۆی سەرپۆشەوە دەستگیر کراون گوتی: "لەو بڕوایەدام کە دەبێت لەگەڵ نەوەی نوێدا ئەم پرسانە و خواستی گەنجان زیاتر لەبار چاو بگیرێن".
جێگری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری خێزان و ژنان، مەعسومە ئیبتیکار ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دژی سەپاندنی سەرپۆشە لە رێی فشار و توندوتیژییەوە لە ئێران و ئاشکرای کرد کە بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەگەڵ مەرجەعە ئایینیەکان تاکو ئافرەتان بتوانن بە بێ مۆڵەتی هاوسەرەکانیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامبدەن.