کۆنیا
بە پێ یاسای عەلمانی تورکیا کە ٩٠ ساڵ لەمەوبەر پەسەندکراوە، باڵاپۆشی ئافرەتان لە شوێنە حکومییەکان قەدەغە کراوە.
لەپەرلەمان و دامەزراوە حکومییەکان ژنان و کچان بۆیان نەبوو بەسەرپۆش و حیجابەوە دەوام بکەن، ساڵی ١٩٩٩پەرلەمانتاری تورکیا لە حیزبی رەفا مەروە کاواکچی بەسەرپۆش و حیجابەوە چووە نێو ھۆڵی پەرلەمان بەڵام لەلایەن پەرلەمانتارانی تورکیا بە ھووھا کێشان و گاڵتە پێکردن ناچاریانکرد پەرلەمان بەجێ بھێڵێ.
لەچوارچێوە پاکێجی دیموکراتیزاسیۆنی تورکیا، قەدەغەی حیجاب ھەڵگیرا.
گولایی سامانجی، نوینەری پارێزگای کۆنیا لە پارلەمانی تورکیا بۆ AA گوتی: "ئیتر کێشەی باڵاپۆشی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان چارەسەر بوون، من ئیتر بە ئاسودەیی بەشداریی کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەکەم بە سەرپۆشەوە، من فەریزەی حەجم بەجێ ھێناوەو نامەوێ ئیتر بێ حیجاب و سەرپۆش بم."
سامانجی ھەروەھا گوتی: "ئێمە خۆشحاڵین بە پشتگیریی سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن، ئەو ھەنگاوە گرنگە پێشتر ھەندێ شت بۆمان خەیاڵ بوو ئێستا بوونەتە راستی ژیان."
نوێنەری پارێزگای کۆنیا گوتی: "دوای ئەو پاکێجە ئافرەتان بە بیرو باوەڕی خۆیان باڵاپوشی دەکەن بە جورێ ٩٩%خەڵکی تورکیا موسلمانن و ناکرێ بالاپوشی کارێکی نایاسایی بێ."