Hakan Çopur
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
رێکخەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، هۆپ هیکس (٢٩ساڵ) دەستی لەکارکێشایەوە.
هۆپ هیکس دەستلەکارکێشانەوەکەی بە نووسراوێک راگەیاندووە و نووسیویەتی: "دەستەواژەیەک نادۆزمەوە تاکو بتوانم سوپاسگوزاری خۆمی پێ دەربڕم بەرامبەر سەرۆک، دۆناڵد ترەمپ".
کۆشکی سپیش لای خۆیەوە سوپاسی هۆپ هیک-ی کردووە لەکاتێکدا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
دۆناڵد ترەمپیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هیکس تا ئەمڕۆ کاری زۆر باشی ئەنجام داوە.
هۆپ هیکس باسی لەوە کردووە کە دەستبەجێ کورسیەکەی خۆی جیناهێڵێت، تا ئەوکاتەی کەسێکی تر دیاری دەکرێت بەردەوام دەبێت لەکارەکەی.
دوێنێ، هۆپ هیکس لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لەسەر دۆسیەی لێپێچینەوەی کەیسی رووسیا هەشت کاتژمێر گوفتاری لێوەرگیرا.