Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
قودس ــ AA
هاووڵاتییەكی فەڵەستینی لە باشووری كەناری رۆژئاوای دوای ئەوەی دوو سەربازی ئیسرائیلی بریندار كرد لە لایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیل، كوژرا.
لە روونكردنەوەیەكدا كە سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوە دراوە كە فەڵەستینییەك بە ئۆتۆمبێل هێرشی كردە سەر سەربازانی ئیسرائیل لە نزیك شاری خەلیل كە بە هۆیەوە دوو سەرباز برینداربوون.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە كە فەڵەستینییەكە لە لایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیلەوە كوژراوە.
لە لایەن خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین كوژرانی هاووڵاتییە فەڵەستینییەكەی پشتڕاستكردەوە و لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی رادەستی ئاژانسی ئانادۆڵو كراوە رایگەیاندووە كە هاووڵاتییە فەڵەستینییە كوژراوەكە گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵە بە ناوی رئەفەت نەزمی حەڕباوییە و دانیشتوی شاری خەلیلە.