Enes Kaplan,Rewa Mahmut Hasan
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
ئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر ئەنجام دا.
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کرد، هاوکات میری قەتەر باسی لە قارەمانیی گەلی تورکیای کرد لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا.
میری قەتەر هاوکات بە هۆی بارانە زۆرەکەی ئیستانبوڵەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو کێشانەی کە بۆ شارەکەی دروست کردبوو.