Laith Joneidi,Mohammed Baqi Hussein
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
عه‌ممان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، ئه‌یمه‌ن سهفەدی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پێشهاته‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سووریای تاوتوێ كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئوردن PETRA، سهفەدی و لاڤرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
راگه‌یه‌نراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، گرژییه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا و هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پێشهاته‌كانی سووریا تاوتوێكراوه.
سهفەدی رایگه‌یاندووه كه له پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌قسا پێویسته سه‌رله‌نوێ به ته‌واوی مزگه‌وته‌كه بكرێته‌وه و پێویسته رێز له پێگه و مێژووی مزگه‌وتی ئه‌قسا بگیرێت.
لاڤرۆڤیش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویسته به‌رله‌وه‌ی دۆخه‌كه خراپتربێت هێوربكرێته‌وه و، وڵاته‌كه‌ی رێز ده‌گرێت له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ئوردن كه به‌رامبه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان نیشانی ده‌دات.
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ رایگه‌یاندووه كه پێویسته دانوستانه‌كانی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل فه‌ڵه‌ستیندا ده‌ست پێ بكرێته‌وه.