عەمان
سوپای ئوردن ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: ھێزەکانیان لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا جێگیرکردووە بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێک لەلایەن سوپای سوریاوە بکرێتە سەریان.
پەیامنێریAA لەئوردن لەسەرزاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێ سوپای ئوردن ١٠ زریپۆش و چەندین سەربازی لە سەر سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سوریا جێگیرکردووە.
وڵاتی ئوردن یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبیانەی پێگەی سەربازیی ئەمریکای تێدا نیشتەجێکراوە، پێشتر کاربەدەستێکی حکومی ئوردن رایگەیاندبوو کە دژی بەکارھێنانی ئەو پێگە سەربازییەن بۆ ھێرشکردنە سەر سوریا.