Mahmut Geldi,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له چاوپێكه‌وتنێكی نهێنیدا كه به‌رپرسانی ئێران و ئیسرائیل له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ئه‌نجامیانداوه، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌شداریی پێكدادانه‌كانی باشووری رۆژئاوای سووریا نه‌كات.
رۆژنامه‌ی ئیلافی سعوودی كه له له‌نده‌ن په‌خشده‌كات له هه‌واڵێكدا كه پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌منیی ئێران كه باڵیۆزی ئێران له عه‌ممان، موجته‌با فیرده‌وس پور-یشیان لەنێودابووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرساری ئیسرائیلی كه جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای مۆساد-یشیان لەنێودابووه له چه‌ند ژوورێكی جیاجیای میوانخانه‌یه‌كی عه‌مماندا ماونه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیرێكی ئوردنییه‌وه دانوستانهكهیان ئه‌نجامداوه.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بابەتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان بریتیی بووە لە باسکردن لەو پێکدادانە چاوەڕوانکراوانەی لە باشووری خۆرئاوای سووریا، بەتایبەت لە شارەکانی درعا و قونەیترە ئەگەری روودانیان هەیە و تیایدا هاتووە "لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش هەریەک لە ئێران، حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە شیعەکانی دیکە لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە بەشداریی لەو پێکدادانە چاوەڕوانکراوانەدا نەکەن کە لە نێوان هێزەکانی رژێمی ئەسەد و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا روودەدات و لەبەرامبەردا ئوردن پارێزگاریی لە سنوورەکانی بەڕووی هاتوچۆدا بکات".
هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا کاربەدەستانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە ئەگەر بێت‌و ئێران و حزبوڵڵا لەو پێکدادانانەی کە لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلان و سنووری نێوان ئوردن و ئیسرائیل، بەشداریی نەکەن، ئەوا سوپای ئیسرائیل دەستوەردان ناکات و ئیسرائیلییەکان سەریشیان لەوە سووڕماوە کە رێککەوتنەکەی عەممان زۆر بە خێرایی سەری گرتووە.