Mohamad Misto,1 23
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ره‌ققه/ئه‌نقه‌ره - AA
له شاری ره‌ققه باکووری سووریا پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و گرووپێكی چه‌كداری عه‌ره‌بی رووی دا. هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ره‌ققه‌ش داوا ده‌كه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده ناوچه‌كه جێبهێڵن.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا له ئاكامی لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده بهكاردههێنێن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گرووپه عه‌ره‌به‌كان كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێكه‌وه كاریان ده‌كرد، پێكدادان روویداوه.
گرووپی سوار ئهلرهققه (شۆڕشگێڕانی ره‌ققه) ریزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-یان به‌جێهێشت له‌به‌رامبه‌ر راكێشانی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه بۆ لای خۆی و چه‌كداركردنی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان ئێواره‌ی دوێنێ پێكدادان له نێوان ئه‌و گرووپه و چه‌كدارانی یه‌په‌گه روویدا و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
دواتر پێكدادانه‌كان گه‌ڕه‌كی رومهیلا و شه‌قامی بارازی له شاری ره‌ققه گرته‌وه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به ناردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزی پشتیوانی توانی فه‌رمانده‌یی شۆڕشگێڕانی ره‌ققه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه گه‌مارۆ بدات.
دوای پێكدادانه‌كه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ره‌ققه رژانه ناو شه‌قامه‌كان و دروشمی "با یه‌په‌گه له ره‌ققه بڕوات" دەگوتەوە.
كاتێك یه‌په‌گه به پشتیوانی ئه‌مریكا ره‌ققه‌ی له ده‌ست داعش ده‌رهێنا به هه‌ڕه‌شه‌كردن له شۆڕشگێڕانی ره‌ققه ناچاری كرد كه دان به هه‌ژموونی یه‌په‌گه‌دا بنێت و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكات.