Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ره‌نگه سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای ئین به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون بكات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه مانگی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، به‌رپرسێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه، ره‌نگه مون به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون بكات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه مانگی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كاره‌كانی پێش كۆبوونه‌وه‌كه درێژه‌یان هه‌یه و له‌ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه مون به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
27ی نیسان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی مون و كیم له گوندی هاوبه‌ش پانمونجۆم، پێشنیازی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی كرابوو.