Ekip,Muhammet Ali Kemal
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
رێککەوتنەکانی هاریکاریی نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ئاژانسی فەرمی هەواڵیی کوبا "Prensa Latina" نوێکرانەوە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوبەری گشتیی بڵاوکردنەوە لە ئاژانسی ئانادۆڵو و سەرۆکی Prensa Latina، لویس ئێنریکێ گۆنزالێز ئاکۆستا، رێککەوتننامەکانیان واژووکرد.
بەپێی رێککەوتننامەکانی هاریکاریی نێوانیان، ئاڵوگۆڕی هەواڵەکان بە هەریەک لە زمانەکانی ئیسپانی، ئینگلیزیی، رووسی و فەڕەنسی لە نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و Prensa Latinaدا ئەنجامدەدرێت لەپاڵ گۆڕینەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆ بە شێوەیەکی سنووردار.
هەردوولا کاری هاوبەش بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو ئاژانس، دەکەن.