Shamal Numan Bakır
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە باکووری رۆژهەڵاتی چینی هەژاند.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە شاری سونگ یوان باکووری رۆژهەڵاتی چینی هەژاندووە.
شینخوا لە زاری بەرپرسانی خۆجێی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە بوومەلەزەکە لە قوڵایی ١٣ کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.
تا ئێستا بەرپرسانی ناوچەکە ئەوەیان بڵاونەکردووەتەوە کە ئاخۆ بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە یاخو نا.