Ekip
24 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
چین چوار مانگی دەستکردنی نوێی بە مووشەی لۆنگ مارج 2D (رێپێوانی درێژ) رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی شینخوا، ئەو مووشەکەی چوار مانگە دەستکردە نوێیەکەی هەڵگرتووە، لە ناوەندی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی تایوان لە ویلایەتی شانسی چین، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
لە کاتێکدا سێ لە مانگە دەستکردەکان لە بواری بازرگانییدا خزمەت پێشکەش دەکەن، ئەوی دیکەیان بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی تەکنەلۆجیای پەیوەندی مانگی دەستکرد بەکاردەهێنرێت.
بەم رەوانەکردنەی مانگە دەستکردەکان، مووشەکی لۆنگ مارج ئەمە ٤٧٩مین ئەرکێتی بەجێی دەگەیەنێت.