Ali Cura
24 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند کە رێگری کراوە ١٧ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا بۆ سەر نیمچە دوورگەی کریمیا.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆکراینا شەوی ٢٤ی تەمووز هەوڵی هێرشکردنە سەر نیمچە دوورگەکەی داوە و تێیدا هاتووە: "١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بە ئامێری جەنگیی ئەلکترۆنیی رێگرییان لێکراوە. ١١ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کەوتوونەتە ناو دەریای رەش و سێیان لە خاکی کریمیا کەوتوونەتە خوارەوە".
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رووسیاوە خراوەتە خوارەوە و ئەو "هێرشە تیرۆریستییە" کە رێگری لێکرا، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.