Zeynep Beyza Kılıç
24 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٥٨ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨١ دۆلار و ٢٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٠ دۆلار و ٨٨ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٩، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسهدا ٣٧٦٦ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٠ دۆلار و ٥٨ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧٦ دۆلار ٧٧ سەنت فرۆشرا.
بەر لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە بڕیارە سبەی کۆ ببێتەوە نرخی نەوت دابەزی و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت رێژەی سوو ٢٥ خاڵ زیاد بکرێت. ئەمەیش بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لە بازاڕی نەوتدا. هەروەها چاوەڕێش دەکرێت لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەورووپا کە رۆژی پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت رێژەی سوو ٢٥ خاڵ زیاد بکرێت ئەمەیش بە هەمان شێوە بەهۆی دروستبوونی نیگەرانییەکان کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەوە چاوەڕوانییەکان لەوەی چین کە گەورەترین هاوردەکەری نەوتە لە جیهان بەهۆی نەبوونی گەشەی ئابووری لە ئاستی مەزەندەکراودا، حکوومەتی ئەو وڵاتە هانی جموجۆڵی ئابووری بدات و ئەمەیش رۆڵی هەیە لە سنووردارکردنی دابەزینی نرخی نەوتدا.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٨٠ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٨٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٥٦ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٤٩ سەنت بمێنێتەوە.