Gamze Türkoğlu Oğuz
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرك – AA
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه داوا ده‌كات رووسیا تا زووه ته‌واوی هێزه‌كانی له كریمیا بكشێنێته‌وه و "به‌بێ دواخستن كۆتایی بهێنێت به داگیركردنی کاتی خاكی ئۆكراینا".
بڕیاره‌كه به ٦٣ ده‌نگ به‌رامبه‌ر ١٧ ده‌نگ و ٦٢ ده‌نگی بێلایه‌ن په‌سه‌ند كرا.
له بڕیاره‌كه‌دا ئیدانه‌ی داگیركردنی كریمیا و شاری سیڤاستاپۆل كراوه له‌لایه‌ن رووسیاوه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "دان به‌و لكاندنهدا" ناندرێت و تیایدا هاتووه "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كریمیا به زۆرداره‌كی و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
له بڕیاره‌كه‌دا داوا له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه كه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ "پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانی كۆتایی هێنان به داگیركاری رووسیا له كریمیا".
له به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه "ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ كریمیا له‌لایه‌ن رووسیاوه، گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می چه‌كی پێشكه‌وتوو، فڕۆكه، مووشه‌ك و كۆگای چه‌ك كه توانای ئه‌تۆمییان هه‌یه بۆ خاكی ئۆكراینا، مایه‌ی نیگه‌رانی قوڵه".