Zana Natık Kerem
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و لەسەرووی ٧٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا، دوای ئەوە دێت کە ھەفتەی رابردوو، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندن لە ئەمریکا زیادیان کردبوو.
رۆژی ھەینی رابردوو کۆمپانیای (Baker Hughes) بۆ خزمەتگوزاری نەوت رایگەیاندبوو کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندن لە ئەمریکا زیادیان کردووە و لە ٨٤٤ سەکۆ گەیشتوونەتە ٨٥٩ سەکۆ.
دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەو دەنگۆیانەش دێت کە باس لەوە دەکەن ئۆپێک و رووسیا ئەگەری زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت تاوتوێ دەکەن.
لە کاتژمێر ٠٥:٣١ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا دابەزی و بە ٧٥ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ھاوکات بە ھەمان شێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی (نایمەکس) لە بازاڕەکاندا دابەزی و بە ٦٦،٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.