سوورییه‌كانی سەر سنووری ئوردن گه‌ڕانه‌وه ناوچەکانیان
- سوپای ئوردن رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و سوورییانه‌ی به هۆی هێرشه‌كانی شاری ده‌رعاوه كۆچیان كردبوو بۆ سنووری ئوردن، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچەکانیان.
Jordan
عه‌ممان - AA
سوپای ئوردن رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و سوورییانه‌ی به هۆی هێرشه‌كانی شاری ده‌رعاوه كۆچیان كردبوو بۆ سنووری ئوردن، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچەکانیان.
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ناوچه‌ی باكووری سوپای ئوردن، خالید مه‌ساعید له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئوردن (petra) رایگه‌یاند، كێشه‌ی كۆچبه‌رانی سووری له سنووری وڵاته‌كه‌یان كۆتایی هاتووه و ته‌واوی ئه‌و كۆچبه‌رانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچەکانیان.
مه‌ساعید راشیگه‌یاندووه، سنووری باكووری ئوردن ئارامه و له‌ژێر كۆنترۆڵی پاسه‌وانانی سنوور و هێزه ئه‌منییه‌كاندایه و له ناوچه‌ی یه‌رموك ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ هه‌زار تا هه‌زار و 500 چه‌كدار دابه‌زیوه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.