İsmail Özdemir
25 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2015
ئیستانبوڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست کەوتوون، لە پەیوەندییەکەی ئەردۆغان و ئۆلاند بابەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی رووسیا لە سنووری سووریایان تاوتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان لەبارەی رووداوەکە زانیاری بە ئۆلاند داوە و سەرکۆماری فەڕەنساش پشتگیری لە مافی پارێزگاریکردنی سەروەری خاکی تورکیای کردووە.
ھاوکات ھەردوو سەرکردە بە پێویستیان زانی ناوچەکە زیاتر گرژی بەخۆوە نەبینێت و جەختیشیان لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە لە پێناو رەخساندنی قۆناغێکی سیاسی لە سووریا.