Fahrettin İbrahim
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
هەولێر - AA
سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، پێشوازی لە سەرۆکی ئیئتیلافی موتەحیدون بۆ چاکسازی ئوسامە نوجەیفی كرد.
پێی هەواڵێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە دیدارەكەدا ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان تاوتوێ كرا. هەروەها چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش خرایە بەر باس.
باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووە.