Zana Natık Kerem
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندەی توركمان لە حەشدی شەعبی، موسا عەلی جولاق رایگەیاند كە پێنج لیوای سەربازی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دوور خراونەتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، موسا عەلی جولاق گوتی: "فەرماندەیی سەربازی باڵا كە سەرپەرشتی پلانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەلەعفەر دەكات، هەر یەك لە لیوای ٩٢ سەربە فیرقەی ١٥ی سوپا و هەردوو لیوای ٩ و ١٠ی سەربە فیرقەی ٣ی پۆلیسی فیدراڵ لەگەڵ فەوجەكانی فریاكەوتنی پۆلیسی تەلەعفەر و لیوای حوسێن سەربە حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دوور خستووەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا كە زۆربەی چەكدارانی ئەو هێزانە كە لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەردا دوور خراونەتەوە، رۆڵەی قەزاكەن.
فەرماندەكەی حەشدی شەعبی سەرسوڕمانی خۆی لەو بڕیارە نیشان دا و گوتی: "لە كاتێكدا رۆڵەكانی تەلەعفەر لە شەڕەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی، ئەنبار، سەڵاحەددین، مووسڵ و ناوچەكانی دیكە بەشداریان كردووە ئەی بۆ چی لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزاكەیان بێ بەشكراون".