Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم كاڵن سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس ٤٠٠ لە رووسیا، رایگەیاند ''لە قۆناغەکانی داهاتوودا، قۆناغی مەشقپێکردنی هاوبەش و بەرهەمی هاوبەشی تێ دەکەوێت. شتێکی تیادا نابێت بەناوی جێگیرکردنی سەرباز، هاتوچۆیەک دەبێت لە رووی هاریکاری تەکنیکی، گۆڕینەوەی زانیاری و مەشقەوە. ئێستا جموجۆڵێک هەیە. ئەو سەربازانەی مەشقیان پێ دەکرێت، تەکنیککاران دەچنە ئەوێ. تەکنیککارانی ئەوێ دێنە ئێرە، بەڵام راست نییە بەمە بڵێیت جێگیرکردنی سەربازی رووسی لە تورکیا".
ئیبراهیم كاڵن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و روونکردنەوەی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ دا.
كاڵن سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس ٤٠٠ لە رووسیا، رایگەیاند ''لە قۆناغەکانی داهاتوودا، قۆناغی مەشقپێکردنی هاوبەش و بەرهەمی هاوبەشی تێ دەکەوێت. شتێکی تیادا نابێت بەناوی جێگیرکردنی سەرباز، هاتوچۆیەک دەبێت لە رووی هاریکاری تەکنیکی، گۆڕینەوەی زانیاری و مەشقەوە. ئێستا جموجۆڵێک هەیە. ئەو سەربازانەی مەشقیان پێ دەکرێت، تەکنیککاران دەچنە ئەوێ. تەکنیککارانی ئەوێ دێنە ئێرە، بەڵام راست نییە بەمە بڵێیت جێگیرکردنی سەربازی رووسی لە تورکیا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئیران قسەی کرد و رایگەیاند "به لای ئێمه‌وه سه‌قامگیری، ئاشتی و ئارامیی ئێران زۆر گرنگه. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له ده‌ره‌وه هه‌وڵی تێكدانی ئێران بده‌ن، پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئه‌مه مه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی رووبدات. ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه لێره‌وه رایبگه‌یه‌نین كه قبووڵمان نییه به روونكردنه‌وه و تویتكردن له ده‌ره‌وه ده‌ستوه‌ربدرێته ئارامی و ئاشتیی ئێران".
ئیبراهیم كاڵن دواتر سەبارەت بە كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریا له سۆچی رایگەیاند ''هیچ گرووپێكی تیرۆریستی ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی سووریا بكات. په‌یه‌ده یان یه‌په‌گه‌ش ناتوانن نوێنه‌رایه‌تیی كوردانی سووریا بكه‌ن. ئێمه ده‌زانین په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له سووریا چه‌نده مافی مرۆڤیان پێشێلكردووه و هه‌وڵی ستهمكارانهیان بۆ فراوانكردنی پانتایی ده‌سه‌ڵاتیان داوه. ده‌كرێت میدیاكانی رۆژئاوا نه‌یانه‌وێت ئه‌مانه ببینن، چونكه ئه‌مه پهیڕهوێكه به‌شێكه له پلانه‌كانی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا".
دواتریش سەبارەت بە گوتەکانی سەرکۆماری فەڕەنسا، گوتی: ''ماکرۆن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ میدیاکاراندا ژمارەیەک دەستەواژەی بەکارهێناوە لەبارەی ئازادی میدیا لە تورکیا. لەو باوەڕەداین کە ئەو هەڵسەنگاندنانەیان پشت بەستوون بە زانیاری کەموکوڕ. ئەگەر بڕیارێکی پێشوەختە نەبێت، ئەوا ئەو پرسانەی تایبەتن بە دادوەری لە تورکیا لە ریزی بەرپرسیاریەتی دادوەریی دایە. کەسێک رۆژنامەنووس بێت مانای وانییە تاوان ئەنجام نادات و بێ تاوانە".
لەبارەی دۆسیه‌ی هاكان ئهتیلاشەوە له ئه‌مریكا، ئیبراهیم کاڵن گوتی: "ئه‌مه بڕیارێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی دۆسیه‌یه‌كی ئابڕوبه‌رانه‌یه. واتایه‌كی له‌مه زیاتری نییه. خۆی له خۆیدا زۆر ئاشكرابوو كه ئه‌م دۆسیه‌یه بۆسه‌یه‌كه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی توركیا و تێكدانی سیاسه‌تی توركیا. سیناریۆیه‌كی جێگای شه‌رمه‌زارییه به ناوی یاساوه".
کاڵن سەبارەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە کابینەی حکوومەتی تورکیادا رایگەیاند "هیچ گۆڕانکارییەک لە کابینەکەدا لە رۆژەڤماندا نییە".