Hemin Hüseyin
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2018
هەولێر-AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی نوێی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای و شاندێکی یاوەری کرد.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە کۆنسولی نوێى توركیا، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به دیداره‌كه، تیشكى خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كۆنسولخانهكهیان له هه‌ولێر و جه‌ختى له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵدان و هاوكاریكردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له كۆنسلى نوێى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت كه رۆژانی ته‌نگانه‌ی به‌رله راپه‌ڕینی ساڵی 1991 و دوای ئه‌وه‌ش هه‌میشه توركیا هاوكار بووە و پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند كه توركیا وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌توانێت رۆڵێكی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا بگێڕێت.