Zeynep Tüfekçi,Muhammet Ali Kemal
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
ریاز- AA
٣٦ یاداشتی لێكتێگه‌یشتن به بڕی ١٦ ملیار دۆلار له نێوان سعوودیه و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا واژووكرا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی سعوودیه، له‌چواچێوه‌ی ئه‌و كۆڕبه‌ندی كاره‌ی كه ژماره‌یه‌ك له بەرپرسانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه به‌شدارییان تیادا كردووه، ٣٦ یاداشتی لێكتێگه‌یشتن به بڕی ١٦ ملیار دۆلاریان واژووكراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتن ئه‌وه‌ی كه له چ بوارێكدان نه‌كراوه كه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی شازاده‌ی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ ئه‌مریكا واژووكراون.