جيهان

ھاکان فیدان: "دەبێت ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبردنی غەززە لە دەستی فەڵەستینییەکاندا بێت"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند: "لەگەڵ رێککەوتنی ئاگربەست، تروسکەیەکی ھیوا بۆ وەستاندنی جینۆساید لە غەززە کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، دەرکەوت".

Damla Delialioğlu, Tuğba Altun, Muhammet Torunlu  | 10.10.2025 - نوێکردنەوە : 10.10.2025
ھاکان فیدان: "دەبێت ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبردنی غەززە لە دەستی فەڵەستینییەکاندا بێت"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە دەبێت ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبردنی غەززە لە دەستی فەڵەستینییەکاندا بێت.

ھاکان فیدان دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکدا کە لە پاریس لەبارەی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە بەڕێوەچوو، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، ڕۆژێکی زۆر گرنگ بوو، چونکە لەگەڵ رێککەوتنی ئاگربەست، تروسکەیەکی ھیوا بۆ وەستاندنی جینۆساید لە غەززە کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، دەرکەوت".

ڕاشیگەیاند کە تورکیا بەسەرکردایەتی سەرکۆمار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لە یەکەم ڕۆژەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا، ھەوڵی زۆری داوە لە پێناو وەستاندنی جینۆساید لە کەرتی غەززە.

گوتیشی: "ئێستا ھیوایەک ھەیە بۆ وەستاندنی خوێنڕشتن و کۆتاییھێنان بە نەھامەتی فەڵەستینییەکان لە غەززە".

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەم قۆناغە، چەند پرسێکی گرنگی ھەڵپەسێردراو ھەن کە دەبێت چارەسەر بکرێن و ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتوون، بریتییە لە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ئاگربەست لە غەززە.

گوتیشی: "دەبێت دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبردنی غەززە لە دەستی فەڵەستینییەکاندا بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın