"ئەمریکا ٢٠٠ سەرباز بۆ چاودێرکردنی ڕێککەوتنەکەی غەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات"
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا، ٢٠٠ سەرباز بۆ چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا، ٢٠٠ سەرباز بۆ چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات.
ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا کە ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە بۆ ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس، ئاشکرایان کردووە کە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، ناوەندێکی ھەماھەنگی مەدەنی ــ سەربازی لە ئیسرائیل دادەمەزرێنێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە دامەزراندنی ناوەندەکە، دەبێتە مایەی ئاسانكاریی لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە.
باسیان لەوەش کردووە کە ئەمریکا، ٢٠٠ سەرباز بۆ چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات.