جيهان

حکوومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە پەسەند کرد

Mehmet Nuri Uçar  | 10.10.2025 - نوێکردنەوە : 10.10.2025
حکوومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە پەسەند کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

حکوومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە بەپێی پلانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەسەند کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کابینەی ئیسرائیل گفتوگۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کردووە.

حکوومەت بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاھو ڕێککەوتنی کۆتاییھێنان بە جەنگ لە غەززە و گەڕاندنەوەی گشت دیلە ئیسرائیلییەکانی پەسەند کرد.

لە ھەواڵێکدا کە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکە بە بەشداری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف و زاوای ترەمپ و ڕاوێژکاری پێشووی، جارید کوشنەر ئەنجامدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın