جيهان

میدیای ئیسرائیل: "لە ھەندێک ناوچەدا کشانەوەی بەش بەشی لە غەززە لەگەڵ تۆپباران و ھێرشی ئاسمانیی ئەنجام دەدرێت"

Mustafa Deveci  | 10.10.2025 - نوێکردنەوە : 10.10.2025
میدیای ئیسرائیل: "لە ھەندێک ناوچەدا کشانەوەی بەش بەشی لە غەززە لەگەڵ تۆپباران و ھێرشی ئاسمانیی ئەنجام دەدرێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

دوای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، سوپای ئیسرائیل لە ھەندێک ناوچەی کەرتی غەززە لەگەڵ تۆپباران و ھێرشی ئاسمانییدا کشانەوەی بەش بەشی ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیلدا کە شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا، ڕێککەوتنەکە پەسەند کرا، بەمەیش ئاگربەست لە کەرتی غەززە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە، سوپای ئیسرائیل دەستی کرد بە کشانەوە بۆ ھێڵەکانی جێگیربوون کە بە "ھێڵی زەرد" ناودەبرێن.

سەرەڕای ئاگربەست و دەستپێکردنی پاشەکشەی سوپای ئیسرائیل، لە ھەندێک ناوچەی غەززە جار جار تەقینەوە ڕوو دەدات.

بەپێی زانیاریی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیل بەردەوام لە ئاسمانی ناوچەکە فڕین ئەنجام دەدەن.

دەنگی تۆپباران و ھەندێک جاریش دەنگی تەقە لە باکووری کەرتی غەززە دەبیسترێت.

لە ھەواڵێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلدا، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ئیسرائیل لەگەڵ تۆپباران و ھێرشی ئاسمانییدا کشانەوەی بەش بەشی لە ھەندێک ناوچەی کەرتی غەززە ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın