سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، سوپاسی تورکیا و سەرکۆمار ئەردۆغانی کرد لە بارەی ئاگربەستی غەززە
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "سەرکۆمار ئەردۆغان خۆی بە ڕاستەوخۆ گرنگیی بە پرسی حەماس و چەند گرووپێکی دیکە دا و کارێکی نایابی ئەنجام دا".

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە هاوکاری و بەشداری زۆری تورکیا کرد لە پرۆسەی ئاگربەست لە غەززە و، ڕایگەیاند: "سەرکۆمار (ڕەجەب تەیب) ئەردۆغان خۆی بە ڕاستەوخۆ گرنگیی بە پرسی حەماس و چەند گرووپێکی دیکە دا و کارێکی نایابی ئەنجام دا".
لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەیدا لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ھەڵسەنگاندنی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کرد، کە چاوەڕوان دەکرێت بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ترەمپ باسی لەوە کرد ڕێککەوتنی ئاگربەست کە چاوەڕوان دەکرێت لە غەززە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بۆ ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە و، باوەڕیان وایە بەھۆی ئەم ڕێککەوتنەوە ئاشتیی بۆ ناوچەکە بەدیدێت.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، سوپاسی ھەموو ئەو وڵاتانەی کرد کە بەشێوەیەکی جددی هاوکاری پرۆسەکەیان کردووە و بەشدارییان تێدا کردووە، بەتایبەتی تورکیا، قەتەر و میسر و، ڕایگەیاند: "دەمەوێت سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم بۆ سەرکردەکانی تورکیا، قەتەر و میسر دەرببڕم کە لەگەڵمان بوون و هاوکارمان بوون بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە نایابە".
ڕاشیگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان خۆی بە ڕاستەوخۆ گرنگیی بە پرسی حەماس و چەند گرووپێکی دیکە دا و کارێکی نایابی ئەنجام دا".
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد کە کۆتاییان بە جەنگ لە غەززە ھێناوە و، ڕێگا لەبەردەم ئاشتییەکی فراوان کراوەتەوە و، ڕایگەیاند: "بە ڕای من ئەم ئاشتییە ھەمیشەیی دەبێت، ھیوادارم بۆ ھەتاھەتایە بەردەوام بێت".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەوەیشی خستەڕوو بە مەبەستی واژووکردنی ڕێککەوتنی فەڕمی، سەردانی میسر دەکات و، ڕۆژی دوو شەممە یان سێ شەممە دیلەکان ئازاد دەکرێن.