جيهان

کەرتی غەززە.. شەهیدبوونی دوو گەنجی فەڵەستینی

لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، دوو خۆپیشاندەری فەڵەستینی کوژران کە یەکێکیان منداڵە، هەروەها ١٧خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.

Sarmand Hameed  | 08.02.2019 - نوێکردنەوە : 23.02.2019
کەرتی غەززە.. شەهیدبوونی دوو گەنجی فەڵەستینی

Gazze
غەززە - AA
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، دوو خۆپیشاندەری فەڵەستینی کوژران کە یەکێکیان منداڵە، هەروەها ١٧خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە، گەنجێکی فەڵەستنی بەناوی حەمزە محەمەد (تەمەن ١٨ ساڵ) و منداڵێکی دیکە بەناوی حەسەن ئەیاد شلبی(١٤ ساڵ) شەهیدبوون.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە میانی رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ١٧ خۆپیشاندەر بە گوللـەی سەربازانی ئیسرائیل بریندار بوونە.

ئەمڕۆ ھەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەى گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون.

سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و بریندارکراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın