Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
پاریس - AA
وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ناتالی لویزیۆ، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ، له‌گه‌ڵ ئێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند: "ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی وڵات، مافی ئه‌وه‌یان نییه. هه‌ڵسوكه‌وتنی نادۆستانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پێویسته سه‌ركرده بن".
ناتالی لویزیۆ سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان ئیتاڵیا و وڵاته‌كه‌ی، روونكردنه‌وه‌ی دایه رادیۆ كلاسیكی وڵاته‌كه‌ی.
لویزیۆ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كۆبوونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ڕه‌نسا له‌جیاتی سه‌ركرده سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئێله‌ك زه‌رده‌كان كه خه‌ڵك بۆ "جه‌نگ" و لادانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن هانده‌ده‌ن، نیشاندا و رایگه‌یاند: "ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی وڵات، مافی ئه‌وه‌یان نییه. هه‌ڵسوكه‌وتنی نادۆستانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پێویسته سه‌ركرده بن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه روویداوه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین".
هاوكات له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی، دی مایۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكاریی ئێله‌ك زه‌رده‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندیی به هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه نییه، له‌گه‌ڵیاندا كۆبووه‌ته‌وه.
فه‌ڕه‌نسا دوێنێ به‌هۆی "تاوانباركردنه دووباره‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی ئیتاڵیا، هێرشه بێ بنه‌ماكانی و روونكردنه‌وه قێزهونهكانییهوه" باڵیۆزی خۆی له ئیتاڵیا بانگ كردبوویه‌وه.