reva haci
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
ئیدلب - AA
دوو ناحیه‌ی ئیدلب له سووریا، به‌هۆی بۆردومانی چڕی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له دوومانگی رابردوودا، وه‌ك ''شاری رووخا‌و'' ده‌ستنیشان كران.
ناحیه‌كانی توح و جه‌رجه‌ناز له‌نێو نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دان كه به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی واژووكراوی سۆچی نێوان توركیا و رووسیا ده‌بوو له‌چه‌كی قورس دابماڵرانایه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هێزه‌كانی رژێم ماوه‌ی دوومانگه ده‌ستیان كردووه به بۆردومانێكی خه‌ستی هه‌ردوو ناحیه‌كه.
له هه‌ردوو ناحیه‌كه له‌ماوه‌ی دوومانگدا به ده‌یان هه‌زار خێزان كۆچیان كردووه و په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی نزیك سنووری توركیا بردووه.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه له‌و ناحیانه‌دا كه ته‌نیا ١٢ كم له به‌ره‌وه دوورن، به هه‌زاران خانوو رووخاون و زیانیان به‌ركه‌وتووه، به ده‌یان کەسی سڤیلیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كان ناحیه‌كانیان وه‌ك ''شاری رووخا‌و'' ده‌ستنیشان كردووه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌سه‌دا ٨٥ی دانیشتوانه‌كه‌ی كۆچیان كردووه.
مهدیاد قاجار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی ناحیه‌ی توح له‌لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی دوومانگه تۆپخانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ناحیه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
قاجار ده‌ڵێت، "هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ماوه‌ی دوومانگدا به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌ن. خه‌ڵك مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هه‌بوو، ناچاربوون بچنه شوێنێكی ئارام و نیشته‌جێ بن و به‌ره‌و سنووری توركیا كۆچیان كرد".