Abdullah Shukur
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
برۆکسل - AA
یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند کە سعوودیە دەخاتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی کە شکستیانھێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی دەستەبەرکردنی دارایی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە.
بەپێی ھەواڵێکی Finacial Times، کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی لە نوێکردنەوەی لیستی ئەو وڵاتانەی کە "شکستیان ھێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە".
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، وڵاتی سعوودیە دەخاتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی کە شکستیانھێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی دەستەبەرکردنی دارایی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە.
راشگەیەندرا کە ئیدارەی ریاز لە بەرەنگاربوونەوەی تەوژمی پارەی نایاسایی "کەموکورتی ستراتیژی "ھەیە.
ھەر لە ھەواڵەکەدا راشگەیەندرا کە ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە.