Abdullah Shukur
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
ئەسینا - AA
پەرلەمانی یۆنان لە دوای ئەو رێککەوتنەی پەیوەست بە گۆڕینی ناوی مەقدۆنیا ئەنجامدرابوو، پرۆتۆکۆڵی پەیوەندیدار بە پرسی بەئەندامبوونی مەقدۆنیا لە ناتۆی واژوو کرد.
لە کۆی گشتی ٢٩٤ پەرلەمانتار، ١٥٣ پەرلەمانتار دەنگی "بەڵێ" و ١٤٠ پەرلەمانتاریش دەنگی "نەخێر"یان بە پرۆتۆکۆڵەکە دا.
لە ئەنجامی ئەمەش پرۆتۆکۆلەکە تەنھا بە جیاوازییەکی کەمی دەنگ پەسند کرا و بەمەش دوا ھەنگاو لە چوارچێوەی رێککەوتنی گۆڕینی ناوی مەقدۆنیا بۆ "مەقدۆنیای باکوور" ھاوێژرا.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپاس وتارێکی بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش کرد و سوپاسی ھەموویانی کرد بەھۆی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە. گوتیشی: "سەرەڕای ھەڕەشەکردن، ئەرکی نيشتيمان پەروەریان جێبەجێ کرد".