Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەڵامی داواکارییەکەی ئەنجوومەنی پیران ناداتەوە کە داوا دەکات لە ماوەی ١٢٠ رۆژ و لە چوارچێوەی "یاسای ماگنیتسکی"دا ئەوە بخاتەڕوو کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسیارە لە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقچی یان نا.
درزی نێوان ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەلایەک کە دەیەوێت هەڵوێستی فەرمیی کۆشکی سپی بزانێت لەبارەی ئەوەی لە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقچیدا شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان دەستی هەیە یان نا و، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەلایەکی دیکە، تا دێت گەورەتر دەبێت.
لە نامەیەکدا کە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانەوە رەوانەی ترەمپ کراوە، داوای ئەوە کراوە لە ماوەی ١٢٠ رۆژ و لە چوارچێوەی "یاسای ماگنیتسکی"دا ئەوە ئاشکرابکرێت کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسیارە لە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقجی یان نا.
کاربەدەستێکی باڵای کۆشكی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، لەوبارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند: "سەرۆک ترەمپ درێژە بە بەکارهێنانی مافی هەڵسەنگاندن سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی لیژنەکە، درێژە پێدەدات".
- "کۆشکی سپی وەڵام ناداتەوە"
لە کاتێکدا کە ئەو ماوەیەی ئەنجوومەنی پیران داویەتی بە ئیدارەی ترەمپ، کاتژمێر ٠٠:٠٠ بەکاتی ناوخۆ کۆتاییهات، کۆشکی سپی ئاماژەی ئەوەی دا کە هیچ جۆرە وەڵامێکی ئەو داواکارییە نادەنەوە.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به به‌رده‌وامی زانیاری ده‌ده‌ن به كۆنگرێس له باره‌ی رووداوی كوشتنی خاشقچییه‌وه و گوتی: "ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵات بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی جددیی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ناپاكانهیه بڕیاریسەپاندنی سزایدا. به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئیداره‌كانی پێشوو و پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی ده‌ستوور، سەرۆک درێژە بە بەکارهێنانی مافی هەڵسەنگاندن سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی لیژنەکە، درێژە پێدەدات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی ئه‌ندامی باڵای لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا باب مهنهندهز، خوان پاچۆن رایگه‌یاند كه تره‌مپ یاسا پێشێل ده‌كات.
له‌باره‌ی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، پاچۆن گوتی: "یاسا روون و ئاشكرایه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پێنه‌دراوه. یان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا مامه‌ڵه ده‌كات یان ئه‌وه‌تا یاسا پێشێل ده‌كات".
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی هیچ جۆره وه‌ڵامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیران نه‌داته‌وه، ئه‌وا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایه‌ك له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیه، جه‌نگی یه‌مه‌ن و رووداوی كوشتنی خاشقچی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌و پرسانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر به یاسایی بكه‌ن.