Gülbin Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
زیانه‌كانی زریانی هارڤی كه ویلایه‌تی تێكساسی باشووری ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه، به‌نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
زریانه‌كه كه تا ئێستا بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س، زیانێكی زۆریشی به ئابووریی ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه.
كۆمپانیایه‌ك به ناوی "Enki Research" كه لێكۆڵینه‌وه له زیانی كاره‌ساته سروشتییه‌كان ده‌كات، رایگه‌یاندووه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانی زریانی هارڤی 30 ملیار دۆلار تێپه‌ڕ بكات.
توێژه‌ی بانكی Imperial Capital، ده‌یڤد هاڤنس له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، پێشبینی ده‌كرێت زیانه‌كانی هارڤی بگاته 100 ملیار دۆلار.
زریانه‌كه كه تێكساسی ناوه‌ندی وزه‌ی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه، زیانی گه‌وره‌ی به پاڵاوگه‌كانی گه‌یاندووه.
به پێی داتاكانی Standard and Poor's Global، به هۆی له‌كاركه‌وتنی پاڵاوگه‌كانه‌وه، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا دوو ملیۆن و دووسەد هەزار به‌رمیل كه‌می كردووه.