Esat Fırat
07 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2021
قودس - AA
پۆليسی ئیسرائیل، ھێرشی کردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی قیبلە لە نێو مزگەوتی ئەقسا کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی قودس-ی داگیرکراو.
پۆلیسی ئیسرائیل، بۆمبی دەنگی و فیشەکی پلاستیکی لە دژی نوێژخوێنانی نوێژی خەوتنان لە مزگەوتی قیبلەی سەر بە مزگەوتی ئەقسا کە دەکەوێتە ناوچەی کۆنە شاری رۆژھەڵاتی قودس، بەکارھێنا.
لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی ئیسرائیل لە ھەردوو دەرگای شام و ساھیرە-ی مزگەوتی ئەقسا کە دەکەوێتە ناوچەی کۆنە شار، ھێرشی کردە سەر گەنجە فەڵەستینییەکان.
پۆلیس کە بەشێوەیەکی چڕ لە ناوچەکە جێگیرکراوە، بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو رێگەيان بە ھاتوچۆ دەدا.
لای خۆیەوە، ئیدارەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودس، رایگەیاند رووداوەکانی ئەم دواییانەی حەرەمی پیرۆز ژمارەیەکی زۆری برینداری لێکەوتووەتەوە.