سياسەت, جيهان

بانگھێشتکردنی زەریف بۆ پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکەی

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، لە پەرلەمانی ئێران وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکەی.

Bilal Güler  | 07.05.2021 - نوێکردنەوە : 07.05.2021
بانگھێشتکردنی زەریف بۆ پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکەی

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکەی کە تیایدا رەخنە لە فەرماندەی پێشووی هێزی قودس، قاسم سولەیمانی دەگرێت و، ئەوەیش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی نیمچە فەڕمی ئێران تەنسیم، زەریف بەهۆی دزەکردنی ئەو دیمانە نهێنییەی بۆ راگەیاندنەکان كردبوو، رۆژی یەک شەممە نۆی ئایار، بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، زەریف روونکردنەوە دەدات لەبارەی ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی کراون بەهۆی ئەو تۆمارە دەنگیيەوە و، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران زەریف، لە مانگی ئاداری ٢٠٢١دا، دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەنووس سەعید لەیلاز ئەنجامدا و، دیمانەکە بێ ئەوەی بڵاوبکرێتەوە خرایە ئەرشیڤی حکوومەتەوە، بەڵام دزەی پێکرا و لە ٢٥ی نیساندا لە لایەن تەلەڤيزیۆنی نێودەوڵەتی ئێران کە ناوەندەکەی لە لەندەنە بڵاوکرایەوە.

لەو دیمانەیەدا، زەریف رووسیا تۆمەتبار دەکات بە کارکردن بۆ رێگری کردن لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، رەخنەی گرتووە لە سوپای پارێزەرانی شۆڕش بەتایبەتی فەرماندەی پێشووی هێزی قودس، قاسم سولەیمانی بە دەستوەردان لە سیاسەتی دەرەکیی. لێدوانەکانی زەریف بووە هۆی کاردانەوەی موحافزکارانی وڵاتەکەی و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لێکرد.

دوای کاردانەوەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دیمانەکە بۆ ئەوە نەکرابوو بڵاوبکرێتەوە بەڵکو بۆ ئەوە بووە لە ئەرشیڤی حکوومەتدا هەڵبگیرێت، هاوکات داواکاری گشتیی تاران لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بابەتەکە دەستپێکردبوو.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکی لە پەرلەمانی ئێران، موجتەبا زونوور، لە ٢٧ی نیساندا لە روونکردنەوەیەدا باسی لەوە کردبوو کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی تۆمارە دەنگیەکە، هۆکار و چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی، زەریف-یان بانگهێشتی پەرلەمان کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın