دوای هەواڵی تەقینەوە لە ئەسفەهان لە ئێران ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیی هەڵپەسێردران
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە دوای تەقینەوەکانی ویلایەتی ئەسفەهان لە ئێران، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە تاران، ئەسفەهان و شیراز و چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە هەڵپەسێردرا.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە کۆمپانیای ئاسمانیی و فڕۆکەوانی سەربە وەزارەتی ڕێگا و شارسازی ئێران بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە لە تاران، ئەسفەهان و شیراز و ناوچەکانی ڕۆژئاوا، باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە هەڵپەسێردراون.
ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەسفەهان کە میوانداری بنکەی هێزەکانی ئاسمانیی ئێران دەکات، دەنگی تەقینەوە هاتووە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی ئەو دەنگانە دیار نییە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن