جيهان

٢٥ فەڵەستینی دیکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژران

Mehmet Nuri Uçar  | 22.08.2025 - نوێکردنەوە : 22.08.2025
٢٥ فەڵەستینی دیکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئاکامی هێرشە چڕە ئاسمانیی و زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، لە بەیانییەوە تا ئێستا، لانی کەم ٢٥ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە خۆجێییەکان و نەخۆشخانەکانەوە دەستکەوتووە، سوپای ئیسرائیل قوتابخانەی عەمر بن عاس-ی لە گەڕەکی شێخ ڕەزوان لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە کە ئاوارەکان پەنایان بۆ بردووە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، هەروەها دەیان کەسی دیکە برینداربوون کە هەندێکیان دۆخیان ناجێگیرە.

لە هێرشێکی دیکەی سوپاکەدا بۆ سەر خێمەیەکی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شەقامی جەلا لە هەمان ناوچە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە سیانیان منداڵن.

هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە لە باکوور، گیانلەدەستدانی دایک و باوکێک و دوو کچیانی لێکەوتەوە.

سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گەڕەکی سەبرا و بەهۆیەوە دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.

هەروەها سوپای ئیسرائیل دەیان خانووی لە شارۆچکەی جەبالیا لە باکووری غەززە تەقاندەوە و، هێرشی ئاسمانییشی کردە سەر چەندین بینای ناوچەکە.

لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا دوو ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، لە ئەکامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، لانی کەم ٦٢ هەزار و ١٩٢ هاوولاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، ١٥٧ هەزار و ١١٤ کەسیش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın