جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە زۆر ترسناکە"

- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "ئەو دیمەنانەی کە لەبارەی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەسەر شاشەکان نیشان دران وەسف ناکرێن".

Muhammet İkbal Arslan, Aladdin Mustafaoğlu  | 26.08.2025 - نوێکردنەوە : 26.08.2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە زۆر ترسناکە"

Geneve

جنێڤ ــ AA

گوتەبێژی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ، ئۆلگا چێرێڤکۆ ڕایگەیاند کە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، زۆر ترسناکە.

ئۆلگا چێرێڤکۆلە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دیمەنانەی کە لەبارەی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەسەر شاشەکان نیشان دران وەسف ناکرێن، ئەمە ھێرشێکی دیکەيە بۆ سەر تەندروستی لە غەززە".

گوتیشی: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، زۆر ترسناکە".

ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی دوو ساڵی ڕابردوودا، بۆ چەندین جار نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ناسر لە ناوەڕاستی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، ٢٠ فەڵەستینی کوژران کە پێنجیان ڕۆژنامەنووس بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın