جيهان

بانگەشەی ئەوە کرا کە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ناسر بە ڕەزامەندی و زانیاری سوپای ئیسرائیل ئەنجامدراوە

Zein Khalil, Ali Semerci  | 26.08.2025 - نوێکردنەوە : 26.08.2025
بانگەشەی ئەوە کرا کە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ناسر بە ڕەزامەندی و زانیاری سوپای ئیسرائیل ئەنجامدراوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ئەو سەربازە ئیسرائییلیانەی بەشداریان لە کۆمەڵکوژییەکەی نەخۆشخانەی ناسر کردووە لە باشووری کەرتی غەززە، هێرشەکەیان بە ڕەزامەندی و زانیاری فەرماندەی باڵای سەربازی ئەنجامداوە.

کەناڵ ١٤ی ئیسرائیل، لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند: "کاتێک لە وردەکارییەکانی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ناسر دەکۆڵینەوە، بە ڕوونی دەبینرێت کە سەربازەکان بە شێوەیەکی دروست هەڵسوکەوتیان کردووە".

لە هەواڵەکەدا هاتووە: "ئەو هێزانەی بەشداریان لە هێرشەکەدا کردووە، بە ڕوونی ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکە لەلایەن فەرماندەیی باڵای (سوپای ئیسرائیل)ەوە پەسەندکراوە و هەماهەنگیی لەو بارەیەوە کراوە و پێش ئەنجامدانی ئاگاداری بوون".

هەروەها لە هەواڵەکەدا هەوڵی ڕەوایەتییدان بە هێرشەکە دەدرێت کە بووە هۆی کوژرانی ٢٠ کەس لەنێویشیاندا پێنج ڕۆژنامەنووس و، بانگەشەی ئەوە دەکرێت یەکەی هەواڵگری جۆلانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کامێرایەکی پێشکەوتووی دۆزیوەتەوە کە لە یەکێک لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەکەدا جێگیرکراوە و پێیان وابووە ئامادەکاری بۆ هێرشکردن دەکات و چاودێری هێزەکانی ئیسرائیل دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın